نیویۆرک تایمز: دۆخی تەندروستی خامەنەئی ناجێگیرە


رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، عەلی خامەنەئی نزیکی هەفتەیەکە دۆخی تەندروستی ناجێگیرە، وەک میدیای ناسراوی ئەمەریکی نیۆرک تایمز ئاشکرای دەکات،  لە ژێر چاودێری پزیشیکیدایە.
نیورۆک تایمز ئاشکرای دەکات، ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران هەفتەی ڕابردوو دوای نەخۆشکەوتنی بە سەختی، هەموو کۆبوونەوە و دیدارەکانی هەڵوەشاندەوە و لە ئێستادا لە ژێر چاودێری تیمێکی پزیشکان لە سەر جێگاکەی. 
 
ئەو ماڵپەڕە ئەمەریکییە باس لەوەش دەکات عەلی خامەنەئی نەشتەرگەری دڵی بۆ ئەنجامدراوەو لە ئێستادا لەلایەن تیمێکی پزیشکەوە لە ژێر چاودێری وردایە.

جۆینی تێلگرامی سپی بکەن..

سەرچاوەکەی نیۆرک تایمز ئاماژە بۆ ئەوە دەکات هەفتەی رابردوو باری ئایەتوڵڵا بە مەترسیدار دادەنرا، بەڵام بەرەو باشتر رۆیشتووە، ئێستاش پشوو دەدات. پزیشکەکانی بە درێژایی کاتژمێر چاودێری دەکەن و هێشتا نیگەرانن لەوەی کە هێشتا زۆر لاوازەو لەسەر جێگا ماوەتەوە. 

تا ئێستا هیج میدیایەکی ئێرانی و رۆژئاوایی جگە لە نیورۆک تایمز هیچ زانیارییەکی لەو بارەیەوە بڵاونەکردۆتەوە.



PM:10:04:16/09/2022