بومەلەرزەیەکی بەهێز لە پارێزگایەکی باکوری کوردستان روویدا

بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە پارێزگای ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان ڕوویدا، بەڵام تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکان بڵاونەکراوەتەوە. 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەی کارەساتی لەناوکاو و فریاکەوتنی تورکیا، درەنگانێکی شەوی رابردوو لە شارۆچکەی چاد لە پارێزگای ئەرزەڕۆم بومەلەرزەیەک روویداوە، کە گوڕەکەی (٤.٩) پلەی رێختەر بووە. 

ئەوەشی خستەڕوو، زەمینلەرزەکە بە قوڵای (٦.٩٩) کیلۆمەتر بووە، بەڵام دەستەکە لەبارەی زیانەکانی بومەلەرزەکەش هیچ ئامارێکی  بڵاونەکردوەتەوە.

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

رۆژی ١٧ی مانگی ڕابردووش، بوومەلەرزەیەک لە هەمان شارۆچکە بە گوڕی (٤) پلەی رێختەر روویدا و تەنیا زیانی ماددی هەبوو. 

هەروەها بەپێی ئامارەکانی دەستەی کارەساتی لەناوکاو، لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، زیاتر لە (٦٨) بومەلەرزە لە پارێزگاکانی باکوری کوردستان روویانداوە.


AM:09:16:17/09/2022