راهێنەری ریاڵ مەدرید لەسەر ڤینسیۆس هاتە دەنگ


کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید پێش یاری سبەی ئاتلەتیکۆمەدرید باسی لە دۆخی یانەکەی و ڤینسیۆس کردوو وتی: "ئێمە لە دۆخێکی باشدا دەگەینە دێربی، یارییەکی تایبەتە، چونکە دێربییە بۆیە ئامادەکاری دەکەین بۆ ئەوەی هەوڵبدەین هەموو هەوڵێک بدەین،یارییەکی کێبڕکێی دەبێت، چونکە کوالیتییەکی زۆری هەیە، ئەنجامەکەی کراوە دەبێت، یارییەکی گرنگە، چونکە ڕکابەرییەکی زۆر هەیە و ئەوەش شتێکی باشە بۆ تۆپی پێ،
جێگرەوەی بێنزیمە؟ بیرۆکەیەکم هەیە بەڵام نایڵێم، سبەی بێنزیمە لەوێ نابێت بەڵام بە تەنیا دەستی بە راهێنان کردووە".

 کارلۆ ئەنچیلۆتی لەسەر ڤینسیۆس وتی: ئەو وەک هەمیشە باشە، دەیەوێت یاری بکات و ئەم یارییە بباتەوە، ئەو و یانەکە بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە بۆیە ئێستا با باسی تۆپی پێ بکەین، هەروەها پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە ئیسپانیا ڕەگەزپەرستی نابینم،ڕەگەزپەرستی شتێکە، ئەوەی لە مەیدان ڕوودەدات شتێکی دیکەیە، زۆر باس لە ئیستفزازی دەکرێت، بەڵام ڕەگەزپەرستی پرسێکی زۆر گرنگترە لەوەی لە مەیدان ڕوودەدات، بەڵام ئێمە قسە لەسەر پرسی ڕەگەزپەرستی ناکەین".

لەبەردەوامی قسەکانی وتی"وەک ڤینیسیۆس لە بەیاننامەکەیدا بە باشی قسەی کردووە،دڵنیاتان دەکەمەوە ئەوەی ڕوودەدات کاریگەری لەسەر ڤینیسیۆس و ژووری جلگۆڕین نابێت، ئەوە پرسێکە کە ئێمە لە ژووری جلگۆڕین قسەی لەسەر ناکەین، ئێمە تەرکیز لەسەر یارییەکە دەکەین و باس لە تۆپی پێ دەکەین،نازانم چی بەسەر ڤینیسیۆسدا دێت، بۆ من هیچ ڕووی نەداوە، ئەو بە خۆشحاڵیەوە یاری تۆپی پێ دەکات".

 لە،کۆتایدا ئەنچیلۆتی وتی: "میلیتاو؟ ئامادەیە بۆ یاریکردن و ڕاهێنانی باشی کردووە، دەتوانێت لە سەرەتاوە یاری بکات و دەتوانێت چەند خولەکێکی یارییەکە یاری بکات، دەبێت بیری لێبکەمەوە،رۆدریگۆ؟ ئەو بە متمانەوە یاری دەکات، ئەو خولەکانە سوود وەردەگرێت کە یاریی دەکات، لەگەڵ یاریزانە گەنجەکان دەبێت سەبرمان هەبێت، چونکە دەرفەتەکە دەقۆزنەوە بۆ ئەوەی هەموو ڕۆژێک لەگەڵ یاریزانە بە ئەزموونەکان ڕاهێنان بکەن".

  

 


PM:02:17:17/09/2022