وادەی کۆتایی هاتنی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک راگەیەندرا


وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند" دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک تا ٣١ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ دەبێت".
  
نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتەکە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ١٧ ی ئەیلول ڕایگەیاند، "یاسای ئاسایشی خۆراک تا بەرواری ٣١ ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢ سەبەتەی خۆراکی دابینکردووە و لەو بەروارەوە کۆتایی دێت، بەڵام دەکرێت عەمبارکردنی فریاگوزاری بۆ دابین بکرێت، بۆ ماوەی دوو بۆ سێ مانگی ساڵی داهاتوو لە ڕێگەی دەرچەیەکی خەرجکردن بەپێی میکانیزمێک."  

لە راگەیاندنەکەدا هاتووە "میکانیزمێک ھەیە بۆ ڕاگرتنی کارتی بەشەخۆراکی خێزانە دەوڵەمەندەکان، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکان و فەرمانگەکانی دەوڵەت، کە ڕاگرتنەکە بەپێی داهاتی مانگانەی هاوڵاتی دیاری بکرێت، ئەویش بە ئامادەکردنی کارتی ئەلیکترۆنی کە سوودی دەبێت بۆ باشترکردنی و زیادکردنی کەرەستەی دیکە بۆ سەبەتەی خۆراک بۆ ئەوەی سەبەتەیەکی یەکگرتوو بێت بۆ هاوڵاتیان، بەتایبەتی خێزانە هەژارەکان."  

ئەوەش خراوەتە ڕوو "بە هەماهەنگی وەزارەتەکانی دەوڵەت، وەزارەتی بازرگانی و کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی خۆراک لەگەڵ بریکارەکانی کارتی بەشەخۆراک لەھەوڵدان بۆ کارکردن بە کارتێکی ئەلیکترۆنی خۆراک کە لەڕێگەیەوە کارتەکە بەپێی ستانداردەکان دیاریکراوە".



PM:04:04:17/09/2022