لێدوانێكی نوێ لە پارتییەوە سەبارەت بە كاندیدی هاوبەشی پارتی و یەكێتی بۆ سەرۆك كۆمار


بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، حیزبەكەی  وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بە مافی خۆی دەزانێت و تائێستا لەگەڵ یەكێتی بۆ ئەو مەبەستە رێكنەكەوتون.

بەنگین رێكانی، ئەندامی شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاندووە "پارتی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بە مافی خۆی دەزانێت و تاوەكو ئێستا لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەسەر كاندیدێكی هاوبەش رێكنەكەوتوون."  

ناوبراو روونیكردۆتەوە "پارتی و یەكێتی گفتوگۆی باشیان لەسەر كێشەكانی نێوانیان كردووە سەبارەت بە چۆنیەتی بەرێوەبردنی حكومەت و شەراكەتی نێوان هەردوو حزب لە بەغدا، بەڵام نەگەیشتوونەتە خاڵی باسكردنی دیاریكردنی كاندیدی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار."    

هەروەها دەڵێت "هەردوولا دەیانەوێت بە كاندیدی هاوبەش بچنە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار".  

  



PM:10:00:17/09/2022