هونەرمەندێكی گەورە تووشی نەخۆشی لە بیرچوونەوە دەبێت


رۆژنامەنوسێكی میسری لە بەرنامەیەكدا رایگەیاندووە، عادل ئیمام، هونەرمەندی نواندنی بەناوبانگی میسر و وڵاتانی ناتوانێت جارێكی تر بگەڕێتەوە و كاری نواندن بكات، چونكە بارودۆخی تەندروستیی رێگەی پێنادات، ناوبراو تووشی ئەلزەهایمەر بووە.

محەمەد باز، لەكاتی پێشكەشكردنی بەرنامەی (ێ‌خر النهار) كە لە كەناڵی (النهار)ی ئاسمانی میسری بڵاودەبێتەوە ئاشكرایكردووە، عادل ئیمام بەدەست نیشانەكانی نەخۆشی ئەلزەهایمەرەوە دەناڵێنێت، بارودۆخی تەندروستی رێگەی نادات جارێكی تر لە بەردەم كامێرادا بوەستێت، داواشی لە خانەوادەكەی كردووە كۆتایی بەم مشتومڕانە بهێنن كە لە بارەی عادل ئیمامەوە دەكرێت.

باز ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ئەو كەسە نزیكانەی سەردانی عادل ئیمامیان كردووە دەریانخستووە كە عادل بەدەست هەندێك لە نیشانەكانی ئەلزەهایمەرەوە دەناڵێنێت، هەر بۆیە گرنگە رێز لەو تەمەنەی بگیرێت كە تێیدایە.

ناوبراو وتویەتی "هیوادارم كۆتایی بە مشتومڕەكان بهێنرێن لە بارەی هاتنەوەی عادل ئیمام بۆ بواری نواندن، عادل ئیمام بە ملیۆنان خەڵكی دڵخۆش كرد، كەسایەتییەكی گەورە بوو لە ژیانی زۆرینەماندا، پیاوێكی كاریگەر بووە و بۆ هەمیشە بەو جۆرەش دەمێنێتەوە".

بەڵام دواتر برای عادل ئیمام بە بڵاوكردنەوەی وێنەیەك ئەو قسانە رەت دەكاتەوە كە ناوبراو تووشی ئەلزەهایمەر بووبێت، عەسام ئیمام برای عادل ئیمام لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بۆ بەرنامەی (الحكایە) تایبەت بە كەناڵی ئێم بی سی میسری وتوویەتی "پێویستە ئەو رۆژنامەنووسە بەدواداچوون بكات و دڵنیاببێتەوە، ئەوكات هەواڵەكە بڵاوبكاتەوە، چونكە قسەكانی راست نییە و عادل تووشی زەهایمەر نەبوو، هەر گۆڕانكارییەك لە دۆخی تەندروستیی براكەمدا رووبدات هەمووانی لێ ئاگادار دەكەینەوە".

عادل ئیمام لە ساڵی ١٩٤٠ لەدایكبووە، لە ماوەی ٦٥ ساڵی تەمەنیدا بە بەردەوامی لە بواری نواندندا كاریكردووە، دواین زنجیرە تیایدا بەشداربوو بێت زنجیرەی "فلانتینۆ" بووە.



PM:11:51:17/09/2022