نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٩١ دۆلار و ٥٨ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەی دەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٠ دۆلار و ٨٤ سەنت بوو.


هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٥ دۆلار و ٤٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٥ دۆلار و یەک سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.

بە مەبەستی ڕاگرتنی هاوسەنگی نەوتی خاو لە بازاڕدا، ڕۆژی دووشەممە ٥ی ئەیلولی ٢٠٢٢ ڕێکخراوی ئۆپێک پڵەس بڕیاری دا، (١٠٠) هەزار بەرمیلی نەوت ڕۆژانە کەمبکاتەوە، لەبەر ئەوەی داواکاری لەسەر نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووی لە کەمی کردووە، ئەمەش پەیوەندی بەو مەترسییەوە هەیە، کە لەسەر سستی گەشەنکردنی ئابوری لە جیهاندا هەیە. 

هەروەها بەرزبونەوە و دابەزینی بەهای نەوت پەیوەندی بە دانوستانە ئەتۆمیەکەی ئێران و نزیکبوونەوەی قەدەغەی هەناردەی نەوتی ڕوسیاوە هەیە. 


AM:08:28:18/09/2022