لێدوانی ئەو خوێندكارەی ئەمڕۆ لە هەولێر پانكە بەسەریدا كەوت


یەكێك لەو خوێندكارانەی لە قوتابخانەیەكی شاری هەولێر پانكە بەسەریدا كەوت داوا لە وەزیری پەروەردە دەكات بەهانایانەوە بچێت.

هێڤار، یەكێك لەو خوێندكارانە لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا كە سەری بەستووە دەڵێت "لە دووەم دەرسدا بووین پانكە بەسەر خۆم و هاوڕێیەكمدا كەوت من سەرم شكاوە، ئەویش گوێی بڕدراوە، پانكەكەمان شل بوونەتەوە و دەرگامان ئاسنە و لێبوونەتەوە، گڵۆپ و وایەرەكان تێكچوون، داو الە وەزیری پەروەردە دەكەین بێت بەهانامانەوە".

ئەو رووداوەی ئەمڕۆی شاری هەولێر لە كاتێكدایە كە پێشتر وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندبوو، بۆ ساڵی نوێی خوێندن ئامادەكاری پێویستییان كردبوو.




PM:03:11:18/09/2022