رۆژنامەی "سپۆرت"ی کەتەلۆنی رایگەیاندووە، لە نێوان چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە و جیرارد پیکێ کە یەکێکە لە پێشەنگەکانی تیپەکە، شتەکان بە باشی بەڕێوە ناچن.
بەرگریکارە دێرینەکە بەشداریکردنی لەم وەرزەدا بەزەحمەت زانی، دوای ئەوەی ڕاهێنەرەکە پشتگوێی خست لە بەرژەوەندی ئەندرێاس کریستنسن و ئێریک گارسیا و جوڵس کۆندێ و ڕۆناڵد ئاراوخۆ.
پیکێ بووە بژاردەی پێنجەم لە ناوەڕاستی هێڵی بەرگری لە "کامپ نۆ" و تەنها دوو جار لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان یاریی کردووە، بە کۆی گشتی 135 خولەک لە یاریگادا یاریی کردووە.
پێدەچێت ئەمە یاریزانە تەمەن 35 ساڵەکە بێزاری کردبێت بەپێی راپۆرتەکە، چونکە هەفتەی رابردوو پیکێ گلەیی لە کەمی کاتەکانی یاریکردن لە ژووری جلگۆڕین دەکرد دوای دۆڕاندنی بە یانەی بایرن میونشن لە یاریگای ئەلیانز ئارێنا.
چاڤی گوێی لە قسەکانی بەرگریکاری ناوەڕاست بووەو پێی وتوە "ئێستا کەمتر یاری دەکەیت".
لە راپۆرتەكەدا هاتووە، لە ئێستادا پەیوەندی نێوان چاڤی و پیكێ زۆر ئاڵۆزە.
چاڤی بە هێواشی، بەڵام بە دڵنیاییەوە، خۆی لەگەڵ قۆناغبەندی کۆتاییهێنان بە بەرگریکارە دێرینەکەدا لەم وەرزەدا ڕاهێناوە. پیکێ لە ئاستێکی بەرزدا کەوتۆتەوە و خۆردی ئەلبا هاوڕێی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی بینیەوە، لەکاتێکدا ڕاهێنەرەکە پێکهاتەیەک بۆ داهاتوو دروست دەکات.
وە پیکێ کە بەزەحمەت یاری دەکات، بەهۆی مووچە گەورەکەیەوە بووەتە بارگرانییەکی گەورەتر لەسەر یانەکە (52 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەم، وەرزەی ئێستا).
لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو بەرگریكارە بەنیازە لێدوانەكانی پێشووی سەبارەت بە خواستی وازهێنان لە یانەكە جێبەجێ بكات و لە كۆتایی وەرزی ئێستاشدا بڕیاری لەسەر دەدات.
هەنگاوێکی لەو جۆرە وەک رزگارکردنێک دێت لە شکستێکی گەورەی دارایی بۆ یانە کەتەلۆنییەکە، لە هەمان کاتدا رێگە خۆشدەکات بۆ داهاتووی تیپەکە، وەک سەرچاوەکانی ناو یانەکە لەبارەی لێدوانەکانی پێشووی پیکێ سەبارەت بە وازهێنانەوە دەڵێن کە "هیوادارن بەردەوام بێت". قسەی خۆی و پابەندبوون بە خانەنشینی”.
یانەی بەرشەلۆنە بە دوو خاڵ لە دوای رکابەرە سەرەکییەکەی ریاڵ مەدریدەوەیە و لە پێشەنگی خولەکەدایە و خاوەنی 16 خاڵە، ئەتلەتیکۆ مەدریدیش لە پلەی حەوتەمدایە و بە هەشت خاڵ لە دوای لوتکەیەکەوەیە.