ڤیدیۆ.. بەهمەنی قوبادی داوای هەڵوێست لە بەرپرسانی هەرێم بەرامبەر کوژرانی ژینا ئەمینی دەکات

سینەماكاری دیاری كورد بەهمەنی قوبادی ئیدانەی کوشتنی ژینا ئەمینی دەکات و داوا لە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دەكات بێدەنگ نەبن. 

دەرهێنەری کورد بەهمەنی قوبادی لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردووەتەوە، تیایدا ئیدانەی کوشتنی ژینا ئەمینی دەکات لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە و ڕەخنە لە بەرپرسانی سیاسی هەرێمی کوردستان دەگرێت و دەڵێت" بێدەنگیتان مانای خیانەت دەگەیەنێت لە ئاست کوردانی ئێران". 

بەھمەن قوبادی لە ساڵی ١٩٦٩ لە بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٨١ لە سنە بڕوانامەی دبلۆمی بەدەستھێناوە، لە پاشان چۆتە تاران، دەرھێنەرێکی سینەمایی بەناوبانگی کوردە و چەندین فیلمی بەناوبانگی دەرهێناوە، فیلمەکانی لە فێستیڤاڵە جیهانییەکاندا نمایشدەکرێت و تا ئێستا چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە.


PM:12:13:20/09/2022