خوێندکارە بەناوبانگەکەی هەڵکەوت زاهیر کە لە ماوەیەکی کەمدا ناوبانگێکی زۆری پەیداکردووە، دینە وەسفی پەیوەندی خۆی و هەڵکەوت زاهیر دەکات.
دینە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیوویەتی" ئەو مامۆستایەی تــــا دوا کۆڵانەکانی تەمەن فێری کردم".
هەروەها لە نووسینەکەدا دەشڵیت " تا ئەو پەڕی سوچەکانی دڵسۆزی متمانەی پێ کردم".
روودەکاتە هەڵکەوت زاهیر و دەڵێت" تۆ بە جوانی و ناشرینیەکانمەوە قبوڵت کردم سوپاس مامۆستا گیان".
دینە، لە شاری ڕانیە لەدایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکێکە لەو خانمە گۆرانیبێژانەی کە هونەرمەند و ئاوازدانەری کوردستان ھەڵکەوت زاھیر، کاری ھونەری بۆ دەکات، کە خاوەنی ئەلبوومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە.
ساڵی ٢٠٢١ ئەو هونەرمەندە چووە ژیانی هاوسەریەوە، ڕۆژی ٥ی تەموزی ٢٠٢٢ جیابوونەوەی خۆی لە هاوسەرەکەی ڕاگەیاند.