کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتد و کاپتنی هەڵبژاردەی پورتوگال دووپاتیکردەوە کە بەردەوام دەبێت لە شکاندنی ژمارە پێوانەییەکان و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین گۆڵکاری مێژووی هەڵبژاردەکەی، بە تۆمارکردنی 117 گۆڵ.
یاریزانە پورتوگالییەکە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیبووی: شانازی بە بردنەوەی خەڵاتی گۆڵکاری نیشتمانی بۆ ئەو وڵاتە دەکەم کە خۆشم دەوێت، دووبارە سوپاس بۆ هەموو هاوڕێکانی تیپەکەم و ڕاهێنەرەکانم و خێزانەکەم و هاوڕێیانم و هەموو هاندەرانم کە هاوکارم بوون بۆ بەدەستهێنانی پێکەوە بەردەوام دەبین لە شکاندنی هەموو ژمارە پێوانەییەکان.