زانیاری نوێ سەبارەت بە بارانبارین ئاشكرا دەكرێت


شارەزایەكی كەشناسی زانیاری نوێ سەبارەت بە بارانبارین لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات و دەڵێت، ناسەقامگیری كەش و هەوا بەردەوامی دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەسناسی رایگەیاندووە "ناسەقامگیری كەشوھەوا تا كاتە جیاوازەكانی شەو لەناوچە جیاجیاكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و كەركوك و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاویەكانی پارێزگای ھەولێر بەردەوامی ئەبێت و جار جار ھەورە بروسكە چالاك ئەبێت لەگەڵ تاوە باراندا، لەناوچەكانی دیكەشدا حاڵەتەكان لاوازن".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "بەگشتی سبەینێ كەشی ھەرێمی كوردستان سەقامگیر ئەبێتەوە و پلەكانی گەرماش تا ناوەراستی ھەفتەی داھاتوو ٢٦ی مانگ زیاتر بەنزمی و جێگیری ئەمێنێتەوە دوابەدوای ئەوە بەرزبوونەوە لە پلەكانی گەرما ئەبێت".

ئاراس جەبار روونیكردۆتەوە "سەبارەت بە بارانی نوێ ئەگەر ھەیە لەسەرەتای مانگی ئایندەدا لە مەودای رۆژانی ٣ بۆ ٦ ی مانگ حاڵەتێكی لاوازی ناسەقامگیری كەشوھەوا لەناوچەكانمان دەست پێبكاتەوە".



PM:02:54:22/09/2022