بڕە پارەیەكی زۆر بەسەر ئەم توێژەدا دابەش دەكرێت


وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 34 ملیار دیناری پارەی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران گەیشتووە و هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاندووە،  چەكی دوا بڕە پارەی جوتیاران بۆ ئەمساڵ گەیشە دەستیان كە بریتیە لە بڕی 34  ملیار و 613 ملیون و 77 هەزار دینار بەم شێوەیە بەپێی شارەكان دابەشكراوە (سلێمانی: 8 ملیار و 798 ملیون دینار، هەولێر: 22 ملیار و 687 ملیۆن دینار، دهۆك: 3 ملیار و 128 ملیۆن و 77 هەزار دینار، بەم شێوەیە كۆتایی بە پارەی جوتیاران بۆ ئەمساڵ هات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو پاش  وەرگرتنی ڕێكارە كارگێڕی و داراییەكان دەست بە دابەشكردنی ئەو بڕە پارەیە دەكرێت .





PM:04:37:22/09/2022