وێنە.. یەکەم بەفری ساڵ لە باشوری کوردستان باری


ئەمڕۆ پێنج شەممە دووەم رۆژی وەرزی پایز یەکەم بەفر لە ناوچەی باڵەکایەتی باری.

ئەمرۆ ٢٢ ی ئەیلول یەکەم بەفری ساڵ لەسەر بەرزاییەکانی گوندێ وێزێ لە ناوچەی باڵەکایەتی باری.

هەر ئەمڕۆ لە چەندان ناوچەی هەرێمی کوردستان پلەی گەرما بە تەواوی رووی لە دابەزین کرد، هەروەها لە چەندان ناوچەی باشوری کوردستان بارانی بەخوڕ باری بە تایبەتی لە ناوچەکانی سلێمانی.

ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشبینی دەکرێت ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە جارێکی تر بارانبارین دەستپێبکاتەوە.




PM:09:57:22/09/2022