سەرۆک وەزیرانی عێراق لە نیویۆرک لەگەڵ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووە، لە دیدارەکەدا تاوتوێی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه سیاسییه‌كان و یارمه‌تیدانی زیاتری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ عێراق كرا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" دوێنێ مستەفا کازمی لە پەراوێزی کارەکانی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک لەگەڵ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس کۆبووەوە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە بارودۆخی عێراق كرا، هەروەها هەوڵەكانی حكومەت بۆ كەمكردنەوەی ناكۆكییە سیاسییەكان، لە ڕێگەی پەسەندكردنی دەستپێشخەری دیالۆگی نیشتمانی نێوان هێزە سیاسییەكان و باس لە دۆخی كەمپەكانی ئاوارەبوون كرا".
لای خۆیەوە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆڵی سەرۆک وەزیرانی لە پاراستنی ئاشتی مەدەنی لە عێراق و پشتگیریکردنی دەستپێشخەرییەکەی لە دیالۆگی نیشتمانی نێوان هێزە سیاسییەکان و هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی رێگری سیاسی بەرز نرخاند.
لە بەشێکی دیکەی كۆبوونەوەكەدا باس لە دۆسیەی وشكەساڵی كرا، و كاریگەرییە گەورەكانی لەسەر عێراق، مستەفا کازمی جەختی لە گرنگی یارمەتیدانی عێراق كردەوە لەم فایلەدا، كە پەیوەندی بە ژیانی هاوڵاتیان و ئابووری وڵاتەوە هەیە،لای خۆیه‌وه گۆتێرێس جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌ی وشكه‌ساڵی كرده‌وه كه عێراق ده‌ناڵێنێت، بەهۆی ئەوەی هەندێک لە وڵاتانی کەنار دەریا دەیکەن بۆ گۆڕینی رێڕەوی رووبارەکان.
گۆتێرێس سه‌ره‌ڕای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق هه‌یه، پشتیوانی بۆ یه‌كێتی خاكی عێراق و ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆ دوپاتكرده‌وه.
مسته‌فا كازمی سوپاسی خۆی ده‌ربڕی بۆ هه‌وڵه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له یارمه‌تیدانی عێراق بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف و دادپه‌روه‌رانه، ستایشی ڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و به‌رنامه‌كانی گه‌شه‌پێدانی كرد بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا ناوخۆییه‌كان، هه‌روه‌ها له قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی تیرۆره‌وه زیانیان به‌ركه‌وتوه.