دیشامپ دوای بردنەوە لە نەمسا: هیچ شتێک لە بردنەوە باشتر نییە



  دیدیە دیشامپ هەڵبژاردەی تۆپی پێی فەرەنسا،لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە سەرکەوتنی هەڵبژاردەکەی بەسەر نەمسا لە خولی نەتەوەکانی  ئەوروپا وتی: هیچ شتێک لە بردنەوە باشتر نییە، ئێمە بەختەوەرین کە لە دوایین یاریی ساڵمان لە یاریگای خۆماندا کەشێکی نایابمان بەسەر برد. لە مانگی حوزەیران بە باشی بەڕێوە نەچوو، بۆیە ئێوارەیەکی زۆر خۆش بوو."

 دوای ئەو ئاستە سەرنجڕاکێشەی ئۆلیڤیە جیرۆ بەرامبەر نەمسا (2-0) پێشکەشی کرد، پرسیار لە دێشامپ کرا سەبارەت بە بوونی هێرشبەرەکە لە مۆندیالدا، ئەویش وەڵامی دایەوە: ئۆلیڤیێر شایەنی ئەوە، من زۆر دڵخۆشم بۆی، ئەو بە قۆناغە سەختەکانی یانەکە تێپەڕی و هەمیشە ئاستێکی باشی لەگەڵ ئێمەدا هەبووە." .

فەرەنسا،توانی بە دوو گۆڵی مباپی و جیرۆ لە نەمسا بباتەوە.


AM:11:26:23/09/2022