بەهۆی نقومبوونی بەلەمێکی کۆچبەرانەوە زیاتر لە (٥٠) کۆچبەر خنکان

كەشتیەكی كۆچبەران لە کەناراوەکانی سوریا ژێرئاوكەوت و بەهۆیەوە (٥٣) كەس خنكان و دەیانی تر بێسەروشوێن بوون.

عەلی حمیە وەزیری گواستنەوەی لوبنان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە نزیك دوورگەی ئەرواد بەرانبەر شاری تەرتوسی رۆژئاوای سوریا كەشتییەكی كۆچبەران، كە لە لوبنانەوە بەرە و ئەوروپا بەڕێكەوتبوو ژێرئاوكەوت". 

ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان (٥٣) كۆچبەر خنكاون و بە دەیان كەسی تر بێسەروشوێنن.


PM:01:00:23/09/2022