عەلی باپیر: كۆمەَڵگەكەمان رووبەڕووی قەیرانی ئەخلاقی دەبێتەوە



عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان رەخنەی توند لە هەمواری یاسای خێزانی دەگرێت و رایدەگەیەنێت "قەیرانی ئەخلاقی كە ڕوبەڕوی كۆمەڵگەكەمان دەبێتەوە و  لەهەوڵدان بۆ هەڵوەشاندنەوەی خێزان لەڕێگای پەرلەمان ‌و كەناڵە جیاوازەكان.

نووسینگەی عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری، لە راگەیەنراوێكدا  بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ عەلی باپیر، لەگەڵ بەرپرس ‌و كارگێڕو ئەندامانی مەڵبەندی دهۆكی كۆمەڵی دادگەریی كۆبۆوە و لە بەشێكی قسەكانیدا رایگەیاندووە "قەیرانی ئەخلاقی ڕوبەڕوی كۆمەڵگاكەمان دەبێتەوە لەهەوڵدان بۆ هەڵوەشاندنەوەی خێزان لەڕێگای پەرلەمان ‌و كەناڵە جیاوازەكان ‌و چۆنیەتی كاركردن ‌و پارێزگاریی لە شوناسی مسوڵمانەتیمان".

عەلی باپیر ئاماژەی بەوەكردووە  "بۆیە كۆمەڵی دادگەریی لەڕێگای ئۆرگانەكانەوە پێویستە ڕوبەڕوی ئەم شەپۆڵە نەخوازراوە ببنەوەو بەردەوام بن لە تێكۆشان ‌و بانگەواز بۆ ڕاستە ڕێگای ھیدایەت ‌و پاراستنی بەھا ئەخڵاقییەكانی كۆمەڵگە".

لە چەند رۆژی رابردوودا پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی بۆ یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی كرد كە بڕگەیەكی ئەوەیە "ئەگەر ژن و مێر دبە زۆر سەرجێی لەگەڵ یەكدی بكەن بە تاوان دادەنرێت" ئەوەش كاردانەوەی زۆری لێكەوتۆتەوە.



PM:06:01:23/09/2022