نرخی هێلكە بەرز بۆتەوە


نرخی هێلكە لە بازاڕەكاندا بەرز بۆتەوە و بەڕێوەبەرێكی سلێمانیش دەڵێت  "لەگەڵ خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكاندا كۆبوونەوەمان كردووە و بەڵێندراوە گرانتر نەكرێت".  

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ڕایگەیاندووە، ماوەی هەفتەیەكە نرخی هێلكە بەرزبووەتەوە و یەك كارتۆن زیاتر لە 17 هەزار دینار چووەتە سەر نرخەكەی.

ناوبراو ئاشكرایكردووە، هەفتەیەك لەمەوبەر یەك كارتۆن هێلكە 48 بۆ 50 دینار بووە و ئێستا نرخەكەی بەرزبووەتەوە بۆ 65 هەزار دینار كە هۆكارەكەشی پەیوەندی بە كەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی هێلكەوە هەیە لە كێڵگە پەلەوەرییەكان و جگەلەوەش هاوردەكردنی قەدەغەكراوە و خواستی ناوخۆ پڕناكرێتەوە.  

سۆران عەبدولغەفور وتویەتی "كۆبوونەوەمان لەگەڵ خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكاندا كردووە و بەڵێنیان داوە نرخەكەی لەوەی ئێستای كە هەیە زیاتر بەرز نەكرێتەوە".  



PM:06:36:23/09/2022