نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو دەدابەزێت


ئەمشەو ٢٣ ی ئەیلول نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٨٦.١٩ دۆلارە لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٠.٤٩ دۆلار بوو، هەر ئەمڕۆ نرخی نەوتی برنت بۆ هەر بەرمیلێک ٤.٥ دۆلار دابەزیووە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٨.٩٤ دۆلارە، لە دوا داخستندا بە ٨٣،٤٩ دۆلارە، ئەمرۆ نەوتی خاوی ئەمەریکی ٤،٥ دابەزیووە.

دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوت پەیوەندی بە سستبوونی ئابوری جیهان و کەمبوونەوەی داخوازیە لەسەر نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا.



PM:08:14:23/09/2022