ڤیدیۆ.. سەنا بەرزنجی لە گۆرانییەکدا دەستدەکات بە گریان


کچە هونەرمەندی لاوی کوردستان سەنا بەرزنجی لە گۆرانییەکدا کە بۆ ژینای ئەمینی دەیڵێت دەست دەکات بە گریان.


لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیسنتاگرام سەنا بەرزنجی لە ڤیدیۆیەکدا کە لە سەر ستێجە لە کاتی وتینی گۆرانی بۆ ژینا ئەمینی دەست دەکات بە گریان و بەئەستەم گۆرانییەکەی بۆ دەوترێت.

سەنا لە دایکبووی ساڵی (٢٠٠١)ی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە وتنەوە و کەڤەرکردنی گۆرانی فۆلکلۆری کوردی دەستیپێکرد و توانی هەوادارێکی زۆر بۆ خۆی رابکێشێت، یەکەمین ئەلبومی بەناوی (راز) بڵاوکردەوە، لە ئێستاشدا سەرقاڵی بەرهەمی هونەری نوێیە.



PM:09:10:23/09/2022