راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دەڵێت " پێویسته پێشینه بدرێت به‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریه‌وه‌ن و داهاتێكیان نیه بتوانن گوزه‌ریانی رۆژانه‌یانی پێ به‌ڕێوه‌ببه‌ن".
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژکاری دارایی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە" پێویسته پاشه‌كه‌وتی نه‌وت به دو ئاڕاسته‌دا بڕوات، یه‌كه‌میان خه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تی و دووەمیان پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان".
هەروەها دەشڵێت" پێویستە خەرجی کۆمەڵایەتی كه ئه‌ویش به دابینكردنی داهاتێكی نه‌ختینه‌یی بێت كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه لە دوو دۆلار ٥٠ سەنت کەمترنەبێت له رۆژێكدا، كه ئەمەش هێڵی هه‌ژارییە و ئەو کەسانە دەگرێتەوە هەژارن".
باس لەوەش دەکات پێویسته پاره‌كه بۆ دابینکردن و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی و خوێندنی بێبه‌رامبه‌ر و به‌شه‌خۆراك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی بێبه‌شكراون له‌و خزمه‌تگوزاریانه ته‌رخانبكرێت، به‌تایبه‌تی زۆرترین گروپی لاوازی كه‌مئه‌ندامان، بێوه‌ژن، به‌ساڵاچوان، بێباوك و چه‌ندین چین و توێژی دیكه له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریه‌وه‌ن و پێویستییان به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی حكومه‌ت هه‌یه له رووی دابینكردنی خۆراك، خانوبه‌ره، چاودێری ته‌ندروستی، دامه‌زراندن و پێداویستییه‌كانی دیكه‌وه.
راوێژکاری دارایی مستەفا کازمی دەشڵێت، به‌شی دووه‌م خه‌رجكردنی پاشه‌كه‌وتی نه‌وتە بۆ وه‌به‌رهێنان كه ئه‌میش په‌یوه‌سته به پڕۆژه‌كانی شار كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ئه‌نجام ده‌درێن، به‌تایبه‌تی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه ده‌رفه‌تی كار ده‌ڕه‌خسێنن كه ئه‌میش سه‌رچاوه‌ی داهات و بنه‌مای خۆشگوزه‌رانی تاكه.