سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وتارێکدا رایگەیاند" دەبێت چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت".
مسته‌فا كازمی له‌و وتارەدا وتی "حكومه‌ته‌كه‌مان هه‌ڵبژاردنێكی دادپه‌روه‌ری به‌پاڵپشتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ئه‌نجامدا به‌جۆرێك هه‌موان ستایشی پاكی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌یان كرد، باشترین هه‌ڵبژاردن بو له ساڵی ٢٠٠٣ ه‌وه تا ئه‌مڕۆ".
سه‌باره‌ت به‌دیارده‌ی چه‌كداری، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسی له‌وه‌كرد، "ده‌بێت چه‌ك ته‌نها له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت، نابێت له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا چه‌ك هه‌بێت، دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تیش بۆئه‌و مه‌به‌سته لێپرسینه‌وه ئه‌نجامده‌ده‌ن".
وتیشی "عێراق سوره له‌سه‌رئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی سه‌قامگیری بێت له‌ناوچه‌كه و بۆچونه‌كان له‌یه‌كتر نزیك بكاته‌وه و كاربكات بۆئاشته‌وایی و نه‌هێشتنی ئه‌و ته‌نگژه و ناكۆكیانه‌ی له‌نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه هه‌بوه، ئامانجمان پاراستنی ئاشته‌واییه".
لەبارەی ژینگەی عێراقەوە دەڵێت "ئێستا عێراق به‌دۆخێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت به‌هۆی كه‌می سه‌رچاوه‌كانی ئاو و گۆڕینی رێڕه‌وی ئاوی روباره‌كان له‌لایه‌ن دراوسێكانمانه‌وه، ژماره‌یه‌ك پرۆژه ئه‌نجامدراون به‌بێ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تمان لێوه‌ربگیرێت كه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئاو له عێراق دروستكردوه، بۆیه پێویسته به‌هاوبه‌شی ئاوه‌كان دابه‌شبكرێت، چونكه عێراق پێنجه‌مین وڵاته كه گۆڕانی كه‌شوهه‌وا زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروستكردوه، زۆنگاوه‌كان زیانی زۆریان به‌ركه‌وتوه و ژیان بۆ خێزانه‌كان زۆر سه‌خت بون".