نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هات و بەهاکەی ڕووی لە دابەزین کرد.

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٨٦ دۆلار و ٦٥ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەی دەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٠ دۆلار و ٤٦ بوو.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٩ دۆلار و ٤٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٣ دۆلار و ٤٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.

بە مەبەستی ڕاگرتنی هاوسەنگی نەوتی خاو لە بازاڕدا، ڕۆژی دووشەممە ٥ی ئەیلولی ٢٠٢٢ ڕێکخراوی ئۆپێک پڵەس بڕیاری دا، (١٠٠) هەزار بەرمیلی نەوت ڕۆژانە کەمبکاتەوە، لەبەر ئەوەی داواکاری لەسەر نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووی لە کەمی کردووە، ئەمەش پەیوەندی بەو مەترسییەوە هەیە، کە لەسەر سستی گەشەنکردنی ئابوری لە جیهاندا هەیە. 


AM:08:30:24/09/2022