ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٢ نرخی دۆلاری ئەمریکی لەسەر ئاستی جیهان بەرامبەر هەموو دراو و کانزاکان گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هات و بەهاکەی بەڕێژەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد، هەروەها هەریەک لە بەهای یۆرۆ و پاوەن ڕوویان لە دابەزین کرد.
ئەحمەد رەشید خاوەنی نووسنگەی قەڵای پشدەر لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە "سپی" راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٨٠٠ دینار، ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو بە ١٤٧ هەزار و ٧٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٣ هەزار و ٤٠٠ دینار، ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو بە ١٤٥ هەزار و ١٥٠ دینار بووە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٩ هەزار و ٦٥٠ دینار، هەفتەی ڕابردوو بە ١٦٥ هەزار دینار بووە.
نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٨ هەزار و ٥٠ دینارە. بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو نرخەکەی جێگیرە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٦٣٣ دینارە.
- نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری بە ٣٢٨ هەزار دینارە.