بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئهمرۆ و سبهینێی بڵاوکردەوە، بهپێی پێشبینییهكانیش پلەكانی گەرما دادەبەزن و ئاسمان ساماڵ دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو، خێراى با (١٠ - ٢٠)کم، ئاراستەکەشی ڕووە و باکورى خۆرئاوا دەبێت، مەوداى بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.
کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما یەک تا دوو پلە نزم دەبێتەوە بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو، خێراى با (١٠ - ٢٠)کم دەبێت و ئاراستەکەشی ڕووە و باکورى خۆرئاوا دەبێت.