نرخی زێڕ بەردەوامە لە دابەزین

بەیانی ئەمڕۆ شەممە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمی کوردستان زیاتر ڕووی لە دابەزین کرد و هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و ٦٤٥ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ هەر ئۆنسەیەک بە هەزار و ٦٦٩ دۆلار بوو

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:

- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٤ بە (٣٩٠) هەزار دینارە.

- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ بە (٣٥٣) هەزار دینارە.

- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ١٨ بە  (٢٩٥) هەزار دینارە.

- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٢ بە  (٣٦٠) هەزار دینارە.


AM:10:45:24/09/2022