پێش کلاسیکۆ بەرشەلۆنە گورزی گەورەی بەرکەوت

بەرشەلۆنە بەهۆی پێکانەکەی دوو ئەستێرەی تیپەکەوە گورزێکی قورسی لێکەوتەوە، پێش یارییەکەی ئێل کلاسیۆ بەرامبەر ریاڵ مەدرید لە 16ی تشرینی یەکەم لە خولی ئیسپانیا.

 ئەمڕۆ یانە کەتەلۆنییەکە سروشتی ئەو پێکانەی ئاشکرا کرد کە یۆلیس کۆندێ و رۆناڵد ئاراوخۆ تووشی بووە.
بەرشەلۆنە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەو پشکنینانەی لەسەر یاریزانە فەرەنسییەکە ئەنجامدراون، پشتڕاستیان کردووەتەوە کە تووشی پێکان بووە لە ماسولکەی دوو بڕبڕەی ڕان لە ماسولکەی چەپی بڕبڕەی پشتدا.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، "کۆندی ئامادە نابێت بۆ بەشداریکردن لە یارییەکان تاوەکو لە پێکانەکەی چاک دەبێتەوە".

 سەبارەت بەو پشکنینانەی کە لەسەر ڕۆناڵد ئاراوخۆ ئەنجامدراون، دەرکەوتووە کە ئەو تووشی کەموکوڕی بووە لە ماسولکەی  رانی ڕاستدا، هەروەها یاریزانەکە لە یارییەکان ئامادە نابێت تا ئەو کاتەی لە پێکانەکەی چاک دەبێتەوە.

بە قسەی رۆژنامەکان،کۆندی،مانگێک و ئەراخۆ ٦ هەفتە دووردەکەونەوە.


PM:03:37:24/09/2022