چەند وێنەیەکی نوێی بانە شێروان بڵاودەکرێتەوە


چەند وێنەیەکی هونەرمەندی لاو بانە شێروان بڵاودەبێتەوەو دەبێتە مایەی سەرنجی فانەکانی.

بانە شێروان کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر چەند وێنەیەکی نوێی بڵاوکردۆتەوە نووسیوویەتی( لە دەستدەدەم).

بانە کە هەمیشە بە وێنەو بەرگە مۆدێرنەکانی فاکانی بەسەر دەکاتەوە، لەم وێنە نوێیانەشدا، هاوشێوەی وێنەکانی پێشووی سەرنجی فانەکانی بە جلە مۆێرن و میکیاژ وتسریحەی قژی، سەرنجی فانەکانی راکێشاوە.

بانە شیروان خەڵکی شاری سلێمانییە و لە ساڵی (٢٠٠١) لە دایكبووە،  بانه‌ یەکێك بوو لە بەشداربووەکانی بەرنامەی (کورد ئایدڵ)ی کەناڵی کوردسات، سەرەتا بە وتنی گۆرانی ئینگلیزی بەشداری کرد و هه‌تا كۆتا قۆناغی پرۆگرامه‌كه‌ مایه‌وه‌، هاوکات لە دوای بەشداریکردنی لە بەرنامەکە ناوبانگی دەرکردووە و خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.  




PM:09:04:24/09/2022