" پلەکانی گەرما زیاتر نزمتردەبنەوە "


پسپۆرێکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات کە لە یەک شەممەوە پلەی گەرما نزمتربێتەوە.

ئاراس جەبار پسپۆری بواری کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری بارستە ھەوای وشک و سارد سبەی یەکشەمە ٢٥ ی ئەیلول پلەکانی گەرما بەرێژەی ١ تا ٢ پلەی سیلیزی بەراورد بە ئەمڕۆ نزمتر ئەبنەوە.

پسۆرەکەی بواری کەشناسی ئەوەش دەخاتەڕوو لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٣٠ بە ١٧ ، ھەولێر ٣١ بە ٢٠ پلە ، دھۆک ٣١ بە ١٩ پلە ، ھەڵەبجە ٣٢ بە ١٩ پلە ، کەرکوک ٣٣ بە ٢٢ پلە ، لەناوچەکانی گەرمیان ٣٦ بە ٢٢ پلە ئەبێت ، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٣١ بە ١٩ پلە ئەبێت ، لە سنوری ئیدارەی سۆران ٣٠ بە ١٨ پلە ئەبێت ، خێرای با ئاسایی ئەبێت ١٠ بۆ ٢٠ کم لە کاتژمێرێکدا لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە.
 
 ئاراز جەبار ئەوەش باس لەوەش دەکات لە کاتەکانی سبەی شەو بۆ بەرەبەیانی رۆژی دووشەمە ٢٦-٩-٢٠٢٢ لەناوچە شاخاویەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی وە سەنتەری شارەکە و سنوری ئیدارەی راپەرین خێرایی با لە ئاراستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە چالاک ئەبێت بەخێرایی ١٥ تا ٣٠ کم لە کاتژمێرێکدا، و پلەکانی گەرما لە رۆژی دووشەمەوە بەرێژەی ٢ تا ٣ پلە ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکاتەوە بەڵام لەشەواندا کەش بە ساردی ئەمێنێتەوە. 



PM:09:51:24/09/2022