لێدوانێكی نوێ لە پارتییەوە سەبارەت بە پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق


پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە گفتوگۆكانیان لەگەڵ لایەنەكانی كوردی، شیعی و سوننی بەردەوامن و چاوەڕوانن لە چەقبەستوویی سیاسی دەربچن، ئەوەش كەی و چۆن لەم چەند رۆژە دەردەكەوێت.
 
مەحمود محەمەد، وتەبیژی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی گفتوگۆكانیان لەسەر رێككەوتنی پارتی و یەكێتی بۆ كاندیدی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاندووە "گفتوگۆ و راگۆڕینەوە لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەردەوامە، بەڵام هێشتا نەگەیشتووینەتە هیچ رێككەوتنێك". 
 
مەحمود محەمەد وتویەتی "كۆبوونەوەكانمان  لەگەڵ لایەنەكانی كوردی، شیعی و سوننی بەردەوامە و چاوەڕوانین لە چەقبەستوویی سیاسی دەربچین، ئەوەش كەی و چۆن؟ لەم چەند رۆژە بە دیاردەكەوێت."
 




AM:09:05:25/09/2022