مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە دێڕە هۆنراوەیەك یادی پێنج ساڵەی ئەنجامدانی ریفراندۆمی كردەوە.
مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە تویتەری خۆی بۆ ساڵیادی ریفراندۆم نووسیویەتی:
ئەو رۆژەی میللەت ژیانی ویست،
بێگومان چارەنووس بەدەنگیەوە دێت.
تاریكیی شەو هەر دەبێ بڕەوێتەوە و
زنجیریش هەر دەبێ بپسێ
ئەوەی نەیەوێ بە چیادا هەڵزنێ
بۆ تاهەتایە لەناو چاڵ و چۆڵدا جێ دەمێنێ.