"پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە"


شارەزایەكی كەشناسی رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە پلەكانی گەرما بە رێژەی 1 تا 2 پلە بەرز دەبنەوە و پلەكانیش تا كۆتایی هەفتە بەم شێوەیە دەمێننەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاندووە "لە ئەنجامی نەمانی كاریگەری بارستە ھەوای سارد لەناوچەكانمان سبەینێ بەرزبوونەوە لە پلەكانی گەرما دەست پێدەكاتەوە بەرێژەی ٢ تا ٣ پلەی سیلیزی بەڕاورد بە ئەمڕۆ.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "پلەكان لەسەنتەری پارێزگاكانی ھەرێم بەمشێوەیە دەبێت سلێمانی ٣٣ بە ١٧، ھەولێر ٣٥ بە ٢٠، دھۆك ٣٤ بە ١٩، ھەڵەبجە ٣٥ بە ١٩، كەركوك ٣٦ بە ٢٢، لەناوچەكانی گەرمیان ٣٧ بە ٢١، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٣٣ بە ١٨، لە سنوری ئیدارەی سۆران ٣٤ بە ١٦".

ئاراس جەبار دەڵێت "خێرای با ئاسایی ئەبێت ١٠ بۆ ٢٠ كم لە كاتژمێرێكدا لە ئاراستەی باكور و باكوری رۆژھەڵاتەوە ، لەناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین چالاك ئەبێت بەخێرایی ١٥ تا ٣٠كم زیاتر لە كاتژمێرێكدا بەتایبەت لەكاتەكانی بەرەبەیان و شەودا، تا كۆتایی ئەم ھەفتەیەش پلەكانی گەرما بەم شێوەیە ئەمێنێتەوە و ناوچەكە لەژێر كاریگەری ھەوایەكی وشكدا ئەمێنێتەوە".




AM:11:15:25/09/2022