ئیلیود کیپچۆگی ڕاکەری کینی ڕۆژی یەکشەممە ریکۆردی ماراسۆنی جیهانی خۆی شکاند بە بردنەوەی ماراسۆنی بەرلین لە ماوەی دوو کاتژمێر و یەک خولەک و ٩ چرکەدا، کە نزیکەی ٣٠ چرکە پێش ئەو ژمارە پێوانەییە جیهانییەی پێشووی گرتبوو کە چوار ساڵ لەمەوبەر لە پایتەختی ئەڵمانیا تۆماریکردبوو.
هەر لە سەرەتاوە و لە کەشێکی هەوردا، کیپچۆگێ، خاوەنی چەندین نازناو و خاوەنی زێڕی ئۆڵۆمپی تەمەن ٣٧ ساڵ، لە پێشبڕکێی ئەمڕۆدا بە تەواوی لە هەمووان باشتر بوو بۆ بەدەستهێنانی ئەم دەستکەوتە ناوازەیە.