بە فەرمی وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دیاری کرا

بڕیارە رۆژی ٢ی مانگی تشرینی یەکەم، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول بکرێت، بە هەمان میکانیزمی مانگی پێشوو. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول، لە ئێستادا لە لایەن گەنجینەکانەوە دەستکراوە بە وەرگرتنی لیستی مووچەی مانگی ئەیلول، کە سەرەتای مانگی داهاتوو، بە دیاریکراوی ڕۆژی یەکشەممە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە". 

لەبارەی لیستی مووچەوە سەرچاوەکەی دارایی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، شێوازی دابەشکردنی مووچە بە هەمان میکانیزمی مانگی پێشوو دەبێت و یەکەم شوێنیش مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.


PM:03:51:25/09/2022