بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هات و بەهاکەی زیاتر ڕووی لە دابەزین کرد و هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و ٦٣٤ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ هەر ئۆنسەیەک بە هەزار و ٦٤٥ دۆلار بوو.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:
- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٤ بە (٣٨٧) هەزار دینارە.
- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ بە (٣٣٨) هەزار دینارە.
- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ١٨ بە (٢٩٤) هەزار دینارە.
- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٢ بە (٣٥٦) هەزار دینارە.