بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢ نرخی دۆلاری ئەمریكی لەسەر ئاستی جیهان بەرامبەر هەموو دراو و كانزاكان گۆڕانكاری بەرچاوی بەسەردا هات و بەهاكەی رووی لە بەرزبوونەوە كرد.
ئەحمەد رەشید خاوەنی نووسنگەی قەڵای پشدەر لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە "سپی" راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزر و ٧٠٠ دینار، دوێنێ بە ١٤٧ هەزار و ٨٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٣ هەزر و ٣٠٠ دینار، دوێنێ بە ١٤٣ هەزار و ٧٨٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٦ هەزر و ٦٥٠ دینار، دوێنێ بە ١٥٩ هەزار و ٧٠٠ دینار بوو.
نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٨ هەزار و ٢٥ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٦٦٥ دینارە.
- نرخی یەك ملیۆن لیرەی سوری بە ٣٢٥ هەزار دینارە.