هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی عەبدولسەلام قادر گەڵوان ناسراو بە (عەبدولسەلام گەڵوانی) کە لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارە بریندار بوو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، عەبدولسەلام قادر گەڵوان، سەر لەئێواری ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرابوو، ههمان شهو گوازرایهوه بۆ نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی شاری ئورمیە، بهڵام بهیانی ئهمڕۆ دووشهممه له نهخۆشخانه گیانی لهدهستدا
ئاماژهی بهوهشكردووه، شهوی ٢١ی ئهم مانگه لهگهڵ برینداربوونی عەبدولسەلام قادر گەڵواندا له شاری شنۆ، سێ گەنجی تری شاری شنۆ بە ناوەکانی ئەمین مەعڕفەت، تەمەن ١٦ ساڵ، میلان حەقیقی، تەمەن ٢١ ساڵ و سەدرەدین لێتانی، تەمەن ٢٧ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران گیانیان لەدەستدا.