قایمقامی قەزای ماوەت رایدەگەیەنێت، سنوری قەزای شارباژێر لە ژێر بۆردومانێكی قورسدایە.
كامەران حەسەن، قایمقامی ماوەت لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "لە ئێستادا و لە ماوەی چەند خولەكێكدا ئەم شوێنانە كە دەكەونە سنوری گوندی گەڵاڵە، لە لایەن فڕۆكەی جەنگیەوە بە قورسی بۆردومان دەكرێن".
بەپێی راگەیەنراوەكە ئەم شوێنانە لە ژێر بۆردومانن (شوێنی ترشەكە كە دەكەوێتە ٤-٥ كلم ی سنوری گوندی گەڵاڵە و دووجار بۆردمان كراوە، باسكی قەلێ دەكەوێتە نێوان گەڵاڵە و سەفرەو و نزیك ٢ كلم لە گەڵاڵەوە دورە، دۆڵی كڵاوە كە تەنھا ٢ كلم لە گەڵاڵەوە دورە، دۆڵی كوێرە كانی).
دوێنێ سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری دایە ناوچەی حیزبە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە باشوری كوردستان كە خەڵك لێیان دووربكەونەوە.