ئەو بڕە قەرزە ئاشكرا دەكرێت كە هەرێم بۆ مووچە قەرزی كردووە و داویەتییەوە


پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا حكومەتی هەرێم بڕی ٦٢٨ ملیۆن دۆلاری قەرزی كۆمپانیاكانی داوەتەوە كە لە ڕابردوودا بۆ مووچەی فەرمانبەران قەرزكراوە.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان لە فەیسبووكی خۆی رایگەیاندووە "لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕی ٦۲۸ ملیۆن دۆلاری قەرزی كۆمپانیاكانی داوەتەوە كە لە ڕابردوودا بۆ مووچەی فەرمانبەران قەرز كراوە".

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە "بە فەرمانی سەرۆك وەزیران، مەسرور بارزانی هیچ پڕۆژەیەكی وەبەرهێنان مۆڵەتی پێنادرێت، ئەگەر بێتوو لە سەدا ۷٥ كەمتر پشت بە دەستی كاری خۆماڵی ببەستێت، بڕیارێكی گرنگ و دروست بۆ پاڵپشتی گەنجان و ڕەخساندنی هەلیكار".



PM:05:53:26/09/2022