هاوسەری حەلبوسی بەم شێوەیە گوزارشت لە دەستلەكاركێشانەوەی هاوسەرەكەی دەكات


نەوار عاسم هاوسەری محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە بڕیاری هاوسەرەكەی بۆ دەستلەكاركێشانەوە لە سەرۆكی پەرلەمان رایدەگەیەنێت "گەورەییە لە ترۆپكی سەركەوتنتدا بڕیاری جێهێشتنی لوتكە بدەیت".

نەوار عاسم هاوسەری محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە بڕیاری هاوسەرەكەی بۆ دەستلەكاركێشانەوە لە سەرۆكی پەرلەمان رایگەیاندووە "گەورەییە لە ترۆپكی سەركەوتنتدا بڕیاری جێهێشتنی لوتكە بدەیت، ئەمە جیاوازیی نێوان پیاوی ئاسایی و پیاوی نموونەییە".

ئەمڕۆ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەستی لە سەرۆكایەتی پەرلەمان كێشایەوەو دەست لەكاركێشانەوەكەشی خراوەتە كارنامەی دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممە بەمەبەستی پەسندكردنی لەلایەن پەرلەمانتارانەوە.



PM:07:05:26/09/2022