لاهور جەنگی هاوسەرۆکی لەسەرکار لابراوی یەکێتی رایگەیاند " لێکتێگەیشتن و دیالۆگی ڕاستەقینەی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان باشترین بژاردەیە بۆ ڕزگاربوونی وڵات لەو دۆخە نەخوازراو و چەقبەستووەدا".
لە میانەی بەشداریکردنی لە خولی چوارەمی دیداری رافیدەین کە لە بەغدا دەستی بەکارەکانی کرد، لاهور جەنگی دەڵێت" هەوڵێکی نیشتمانییە بە ئاڕاستەی کۆکردنەوەی کەسایەتییە سیاسی و ئەکادیمی و بازرگانان".
ئەو پێیوایە" لێکتێگەیشتن و دیالۆگی ڕاستەقینەی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان باشترین بژاردەیە بۆ ڕزگاربوونی وڵات لەو دۆخە نەخوازراو و چەقبەستووەی ئێستا تێیکەوتووە و هیوادارم بڕیار و ڕاسپاردەکانی دیدارەکە یارمەتیدەر بن بۆ عێراقییەکان".