پێشمەرگەیەک لەکاتی ئەرکدا گیانی لەدەستدا
یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار دەبێت

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" دوو پێشمەرگە، کە بە ئەرکێکی سەربازی دەرچوونە، تووشی رووداوێکی هاتوچۆ بوون و یەکێکیان گیانی لەدەستداوە". 

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتى پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە" دوو پێشمەرگەی فەوجی سێی لیوای ١٩ی پیادە، لە نزیک گوندی سوسێ تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون، یەکێک لەو دوو پیشمەرگەیە (ن .ع حسین محمود پیرۆت) گیانی لەدەستدا، هەروەها (بەشدار رەسوڵ شێخە) بریندار بوو، لەنەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت".

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو دوو پێشمەرگەیە بە ئەرکێکی سەبازی فەوجەکەیان چوونەتە نوسینگەی لیوای ١٩ی پیادە، لە ڕێگادا لە کاتی گەڕانەوەیاندا، تووشی رووداوی هاتوچۆ بوونە.


PM:02:18:27/09/2022