هەفتەى داهاتوو دابەشکردنى مووچە دەستپێدەکاتەوە

جێگرى سەرۆکى لیژنەى دارایی لە پەرلەمانى کوردستان ڕایدەگەیەنێت" هەفتەى ئایندە دابەشکردنى مووچە دەستپێدەکات". 

هێڤیدار ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی، کە هاوکات جێگرى سەرۆکى لیژنەى داراییە ڕایگەیاند" سەرەتای ھەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی نۆ دابەشدەکرێت". 

بەپێی وتەی ئەو پەرلەمانتارە بێت، پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول دەكەوێتە سەرەتاكانی مانگی تشرینی یەكەمەوە.

هەرچەندە پێشتر حكومەتی هەرێم بەڵێنی بە مووچەخۆراندا، كە ڕۆژی هەموو (٢٥)ی مانگێك دەست بە دابەشكردنی مووچە بکرێت، بەڵام بەڵێنەكان تەنها چەند مانگێكی خایاند.


PM:02:32:27/09/2022