گۆرانیبێژی باشووری کوردستان پەرواز حسێن بە بڵاوکردنەوەی وێنە نوێکانی دەبێتە جێی سەرنجی هەوادارانی.
پەرواز لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە، کە بە بە جلوبەرگی کوردی دەردەکەوێت و بۆتە جێی سەرنجی بەشێک لە فانەکانی.
پەرواز حسێن لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری رانییە لە دایک بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووە و لە ئێستادا خاوەنی دووکچن، پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبرکێی عەرەب ئایدڵدا وەک کچە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد.