وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ رێكاره‌كانی پێدانی قه‌رزی بانكی بۆ جوتیاران و ده‌رچوانی به‌شه‌كانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنه‌ری بڵاوكرده‌وه و دەشڵێت" بڕی قەرزەکە ١٥ بۆ ١٠٠ ملیۆن دینارە".
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هەرێمی کوردستان له گشتاندنێكدا بۆ فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌ت چه‌ند رێكارێكی بڵاوكرده‌وه تیایدا هاتووە، دوابه‌دوای واژۆكردنی یاداشتی لێكتێگه‌یشت له‌گه‌ڵ بانكی قیرتاس ئیسلامی به مه‌به‌ستی دابینكردنی قه‌رزی بانكی و پاڵپشتی پڕۆژه‌كانی جوتیاران و ده‌رچوانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنه‌ری پێویستە ئەم خاڵانە لەبەرچاوبگیرێن:
یه‌كه‌م: وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ی جوتیاران و ده‌رچوانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنه‌ری ئه‌وانه‌ی كه خوازیارن سودمه‌ند بن به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی پڕۆژه‌ی بچوك و مامناوه‌ند و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری یاسایی له دیوانی وه‌زاره‌ت.
دوه‌م: پشتگیری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانمان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌راییه‌كانی تایبه‌ت به پڕۆژه‌كه هاوپێچ ده‌كرێت، به‌مه‌به‌ستی هه‌لسه‌نگاندن و په‌سه‌ندكردن و ئاراسته‌كردنی بۆ بانكی ئەلقیرتاس ئەلئیسلامی .
سێیه‌م: خاوه‌ن بیرۆكه پێویستی به كه‌فیلێك ده‌بێت بۆ بانكی ناوبراو كه فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت بێت .
چواره‌م: بڕی قه‌رزه‌كه له له‌نێوان ١٥ تا ١٠٠ ملیۆن دیناری عێراقییە به‌گوێره‌ی ئاستی پڕۆژه‌كه ده‌بێت، له‌ماوه‌ی یه‌ك تا پێنج ساڵ قه‌رزه‌كه ده‌درێته‌وه و له‌دوایی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می سومه‌ندبونی قه‌رزه‌كه.
پێنجه‌م: كاری وه‌زاره‌تمان ته‌نها هه‌ڵسه‌نگاندن و په‌سندكردن و پشتگیری و چاودێری پڕۆژه‌كانه له روی هونه‌ری و پێشخستن و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لیكار بۆ جوتیاران و ده‌رچوانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنه‌ری.
شه‌شه‌م: سه‌رجه‌م رێكاره كرداریه‌كان وه‌كو یاسایی و دارایی و كارگێری له بانك یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پڕۆژه‌كه.