سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئاکرێ رایگەیاند" ئەمڕۆ لە سنوری قەزای ئاکرێ سەر بە پارێزگای دهۆک لە نێوان دوو دراوسێ، بەهۆی ناكۆكی لەسەر زەوی و زار شەڕ لە نێوانیاندا دروستبوو".
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ڕووداوەکەوە حەوت كەس لە هەردوولا برینداربوون، كە سیانیان ژنن و لەناو بریندارەكاندا منداڵیش هەن.
ئەوەشی خستەڕوو، (١٠) كەس لەسەر ئەو کێشەیە دەستگیركراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوام دەبن.