عەدنان کەریم ئەلبومێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

هونەرمەندی دیاری کورد عەدنان کەریم ئەلبومێکی نوێ بە ناوی (ئەلبوومی شار) بڵاودەکاتەوە. 

عەدنان کەریم لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، کەڤەری کارە نوێیەکەی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەلبوومی شار، چامەکەی نالی و وەڵامەکەی سالم بەمزووانە بڵاودەبێتەوە"، بێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەسەر ئەلبوومە نوێکەی بڵاوبکاتەوە.

عەدنان كەریم، لە ساڵی ١٩٦٣ لە شاری كەركوك لە دایكبووە، لە ساڵی ١٩٨٥ بەشی نیگارکێشی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواو کردووە، لە ساڵی ١٩٩١ کوردستانی بەجێهێشتووە و لە وڵاتی سوید نیشتەجێ بووە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٩ لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلیمانی گۆرانی دەسماڵێی وتووە، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ كلیپ و ئەلبوومی گۆرانییە و دەنگێکی تایبەت و ڕەسەن و خاوەن لایەنگرێکی زۆرە، ژیانی خێزانی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. 


PM:06:58:27/09/2022