بڕیارە رۆژی پێنجشەممە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆببێتەوە و تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكەش رێكخستنەوەی ئۆرگان و مەڵبەند و مەكتەبەكانی یەكێتی دەبێت.
مستەفا چاڵاوی، جێگری سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بە میدیای فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە، كۆبوونەوەكە بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە و قسە لەسەر راپۆرتی مەكتەبەكانی راگەیاندن، بیرو گەشەپێدانی هۆشیاریی، رێكخراوە دیموكراتییەكان، شەهیدان و تێكۆشەران، ناوەندەكانی دەرەوە، كاروباری كۆمەڵایەتی و پێكهاتەكان دەكرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، هەروەها پێشنیازی مەكتەب و ئۆرگانەكان بۆ رێكخستنەوە و زانینی كێشە و گرفتەكانی وەردەگیرێت بەمەبەستی چارەسەركردنیان لە پێناوی گەشەپێدانی زیاتری سەرجەم ئۆرگانەكان.